کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ئاڵمان لە هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا

پشتیوانی ئاڵمان لە هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا 1

ڕۆژی ڕابردوو، وەزیرری دەرەوەی ئاڵمان لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئاڵمان پشتیوانی لە هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکان،یۆهان وادفولوەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕایگەیاندووە کە پشتیوانی لە ئەمریکا دەکەن تاکوو ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نەبێتە زلهێزێکی ئەتۆمی لە ناوچەکە. هەروەها ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە وتەکانیفریدریش میرتزبە هەڵە تێگەیشتوون و سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان هیچکات مەبەستی بێڕێزیکردن بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەبووە.