ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، “ئامینه كاكه‌باوه” ئه‌ندام پاڕله‌مانی سوید پشتیوانی خۆی له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ربڕی.
“ئامینه كاكه باوه” ڕۆژی ڕابردوو په‌یامی پشتیوانی خۆی له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی، هونه‌ری و وه‌رزشی پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران نیشانداوه.