ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشڕەو له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی کوردستان کە بۆ ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بەڕێوە دەچێت، ده‌ربڕی.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بانگه‌وازێكی هاوبه‌ش دا داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد دژ به حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، هه‌روه‌ها له‌سێداره‌دانی هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ندكراوان، له ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بن و بۆ ڕزگاركردنی گیانی به‌ندكراوان هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی هه‌ڵ بگرن. له ڕۆژانی ڕابردووش دا ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشڕەو لە بەیاننامەیەکی هاوبه‌ش کە واژۆی 15 ڕێکخراو و گرووپی خوێندکاری لەسەره، جەختی لەسەر پێویستیی مانگرتن و ناڕەزایەتیی بەرفراوان بەرامبەر بە ئێعدامه‌كان كردبوو. ڕێكخراوی خوێندكارانی پێشڕه‌و له به‌یاننامه‌كه‌ی دا داوای له سەرجەم خوێندکاران، مامۆستایان و گەنجانی کوردستان و سەراسەری وڵات‌دا كردووه په‌یوه‌ست به مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه بن.