ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نه پیشه‌ییه‌كانی كرێكارانی بیناسازیی ئۆستانی كوردستان له ڕێگه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك، پشتیوانیی خۆیان له داخوازیه‌كانی كرێكارانی هه‌فت ته‌په ده‌ربڕی.
به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌ئاست خسووسی سازی و نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراو و بیمه‌كانیان، كانوونی ئه‌نجومه‌نه پیشه‌ییه‌كانی كرێكارانی بیناسازیی ئۆستانی كوردستان له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه، وێڕای پێداگری له‌سه‌ر خواستی هاوبه‌شی كرێكاران و ئه‌وه‌یكه خسووسی سازی دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو كرێكارانی ئێرانه، ڕایانگه‌یاند كه “له كرێكارانی هه‌فت ته‌په به ته‌واو مانا پشتیوانی ده‌كه‌ین و شان به شانیان ڕاوه‌ستاوین”.