ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه له نامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكووم كردنی درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له ئێران، خوازیاری ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆنفێدارسیۆنی دیموكراتیكی كار، كۆنفێدراسیۆنی كار(سێ ژێ تێ)، كۆنفێدراسیۆنی یه‌كگرتووی سه‌ندیكایی، یه‌كێتیی هاوبه‌شی سه‌ندیكایی(سۆلیدێر)، یه‌كگرتوویی سه‌ندیكا سه‌ربه‌خۆكان، له نامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاندووه كه،پێویسته گوشاره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار و هه‌روه‌ها په‌روه‌نده سازی بۆ چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی به‌ندكراو كوتایی پێ بێت”. هه‌روه‌ها له كۆتایی نامه‌كه‌دا هاتووه كه، وێڕای مه‌حكووم كردنی درێژه‌ی گوشاره‌كانی سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی، خوازیاری ئازادیی سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركراوانن و دا‌واشیان له ڕژیمی ئێران كردووه كه پێبه‌ند به یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان بێت.