کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پشتیوانییەکانییەکان لە مێهدی یەراحی تا دێت بەربڵاوتر دەبێت

سخن روز 13

مێهدی یەراحی، هونەرمەندێکی جەسوور، بەرپرسیار و جەماوەریی، ڕۆژی ٣ی خەرمانان گۆرانییەکی وتووە بە ناویسەرپۆشەکەت لادەبەمەبەستی بانگهێشتکردنی ژنان بۆ بەردەوامبوون لە بەرگریکردن لە مافی جلوبەرگی ئیختیاریی. ئەم گۆرانییە جوان و ئامانجدارە بەخێرایی لە لایەن دەیان هەزار کەسەوە پێشوازی لێکرا، لەرزەی خستە جەستەی بەرپرسانی ڕێژیم و بوو بە ئاوازێکی مێژوویی. داواکاری گشتی تاران بەتۆمەتی کۆنەپەرستانە و هەمیشەیی، کە نیشانەی کەللە وشکی و دواکەوتووییە، ڕۆژی ٦ی خەرمانان فەرمانی دەستگیرکردنی ئەم هونەرمەندە بەناوبانگە ناسراو و خۆشەویستە جەماوەرییەی دەرکرد. هەواڵی دەستگیرکردنەکە دەستبەجێ بوو بە مانشێتی میدیا و راگەیاندنەکان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و کەوتە سەر زاری کۆمەڵانی خەڵک. ئەم دەستبەسەرکردنە کە بۆ دەسەڵاتێکی ئایینی و سەرەڕۆی وەک کۆماری ئیسلامی چاوەڕوانکراو بوو، پاڵپشتییەکی زۆری ئەم هونەرمەندە ناڕەزاییەی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتی لێکەوتەوە. سێپیدە قولیان، چالاکی کرێکاریی و یەکێک لە قارەمانانی ناوداری خۆڕاگریی لە زیندانەکاندا، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان، لەناو زیندانی ئێڤینەوە پەیامێکی ڕوو بە مێهدی یەراحی بڵاوکردەوە و بەدەنگی گەلناوی برد. سێپیدە لە یاداشتەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە قۆناغە جیاجیاکانی ژیانیدا لەگەڵ دەنگی مێهدیدا ژیاوە. لە بەشێک لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: “من لەگەڵ دەنگی تۆدا ژیاوم یەراحی. هەوای زێدەکەم هەڵمژیوە، بە دەنگی تۆ بەرگەی دوورکەوتنەوە و دەربەدەریم گرتووە. هەربۆیە باش دەزانم ئەم کارە گەورەی تۆ نەک لە سەردەمی لە لووتکەدا بوونی بزووتنەوەکە، بەڵکوو لە سەردەمی لە لووتکەدا بوونی ستەم و سەرکەت و سەردەمی کپکردنی دەنگەکانی شۆڕشدا بەرهەمهات. لە کاتێکدا کە هەموو هەوڵەکانی دام و دەزگای سەرکوت ئەوە بوو کە ترس و بێدەنگی پەرەپێبدات، تۆ بێدەنگیت شکاند و ژیانیژن، ژیان، ئازادیت چڕی بۆ ئەوەی بیری هەمووانی بخەیتەوە کە ژن، ژیان، ئازادی، نەک تەنها بەشێک و ساتێک نییە لە مێژوو، بەڵکوو بزووتنەوەیەکی بەردەوامە.”

نێرگس محەممەدی، چالاکی مافی مرۆڤ و یەکێکی تر لە قارەمانانی خۆڕاگری ناو زیندانەکان، ڕۆژی هەینی ١٠ی خەرمانان لە ناو زیندانی ئێڤینەوە نووسراوەیەکی ناردە دەرەوە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکرایەوەنێرگس بەم شێوەیە نووسراوەکەی دەستپێدەکات: مێهدی یەراحی، بە خوێندنی ئاوازیسەرپۆشەکەت لادە،پیلانی بێدەنگیوپیلانگێڕی وەحشەت، دنیای بەسەر حکوومەتی سەرەڕۆی ئایینیدا ڕووخاند. ناوبراو لە درێژەی نامەکەیدا دەنووسێت: یەراحی بە وتنەوەی ئاوازیسەرپۆشەکەت لادەتەحەدای ئەو حکوومەتەی کرد کە هەموو هێز و دەسەڵاتی خۆی لەپەرلەمانەوە، بگرە تاسیستەمی دادوەری و دەوڵەتە سەرکوتگەرەکەی بۆ پاراستنیحیجابی ئیجباری، بەکارهێناوە.

تەرانە عەلیدووستی، ئەکتەری بەناوبانگی سینەماش نووسیویەتیهونەری ناڕەزایەتی، مافی هونەرمەندەو خوازیاری ئازادکردنی یەراحی بوو. ئەو نووسراوەکەی ساڵی ڕابردووی دووبارە بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتبوو: “ئەم دەستبەسەرکردن و بەرتەسککردنەوە و توندوتیژییە ئاشکرا و شاردراوانەی کە بە کورسی یاریکردنەکانتان زیاد و کەم دەکات، سەرەنجام ڕۆژێک کۆتایی دێت. بەڵام ناتوانێت بەر بە ڕەوتی گەشە و بەرەوپێشچوونی فەرهەنگ و هونەری هەرێمێک بگرێت“.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئێبی، داریوش ئیقباڵی، کاوە یەغمایی و موحسین چاووشی، لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکان، پەرەستوو ساڵحی، ئەکتەری ناسراو، ئاتەش شاکەرەمی، نیگارکێش و پووری نیکا شاکەرەمی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا، و نازیلا مەعروفیان، یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو، لە زومرەی ئەو کەسایەتییانە بوون کە پشتیوانی خۆیان لە مێهدی یەراحی ڕاگەیاندبوو. هەروەهاتینا، یەکێک لە گۆرانیبێژەکانی نەوەی نوێ، بە وتنەوەی گۆرانیسەرپۆشەکەت لادەپشتیوانی خۆی بۆ مێهدی یەراحی دەربڕی. ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: ” مێهدی یەرحیتان دەستبەسەرکردووە، ئەی لەگەڵ زایەڵەی دەنگی لەناو گوێماندا چیدەکەن؟

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ بڵاوبووەوەی چەندین جارەی گۆرانیسەرپۆشەکەت لادەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، چەند ژنێکیش بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی سەماکردنی خۆیان و دووپاتکردنەوەی ئەوگۆرانییە، پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو گۆرانیبێژە نیشانداوە. لەم ڕۆژانەی سەروبەندی ساڵیادی قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی و دەسپێکی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادی،دا بزووتنەوەگەلێکی ناڕەزایەتیی جەسوورانە، شۆڕشگێڕانە و ئیلهامبەخش لە بوارە جیاجیاکانی کۆمەڵگادا بەردەوامن.

هەر چەشنە حەرەکەتێکی ناڕەزایەتی و شۆڕشگێڕانە نیشاندەری ئەو ڕاستییە کە سەرکوتی دڕندانەی بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامی، کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخوازی چاوترسێن نەکردووە. ئاوازیسەرپۆشەکەت لادە، کە لە درێژەی گۆرانییە جوان و کاریگەرەکانی مێهدی یەراحیدا، بڵاو کراوەتەوە، دبێ هەر لەم چوارچێوەیەدا ببیندرێت. مێهدی یەراحی مانگی بەفرانباری ١٣٩٧ لەلایەن وەزارەتی ئیرشاد و دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، (بەهۆی لەبەرکردنی یونیفۆرمی کرێکارانی دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییە کرێکارییەکانی ساڵی ٩٧ی خوزستان لە کۆنسێرتێکدا و بڵاوکردنەوەی گرتە ویدئۆی ڕەخنەگرانەیپارەسەنگ“)، کار کردن و دەرکەوتنی لە وێنەکاندا لێ قەدەغە کرا. دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ و هەڵگیرانی قەدەغەی کار لەسەری لە ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٨دا، جارێکی دیکە لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٨دا، پاش پێشکەشکردنی یەکێک لە بەرهەمەکانی (ماڵئاوایی دوای ڕۆیشتن) بە قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی ئابانی ٩٨ی ئێران و هەروەها ناڕەزایەتی دەربڕین لە کاتی قسەکردن لە کۆنسێرتەکانی ئەهواز و کەرەج، کار و چالاکییەکانی لێ قەدەغە کرا. ناوبراو لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١دا، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دانپێدانانی زۆرەملێی سێپیدە ڕەشنوو، لە تەلەویزیۆنی کۆماری ئیسلامییەوە، ڕایگەیاند کە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی چیتر بۆی نییە هیچ کام لە بەرهەمەکانی بڵاو بکاتەوە. ناوبراو لە ١٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١دا گۆرانیسروودی ژنی بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە دوای قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە. گۆرانییسروودی ژندووهەمین بەرهەمە کە یەراحی بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٤٠١دا بڵاویکردۆتەوە، ئەو ماوەیەک لەمەوبەر بەرهەمیقەفەس بەسەی لەگەڵ گۆرانییەکی شەهیار قەنبەری کردبووە. هەروەها سێیەمین بەرهەمی بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ساڵی ١٤٠١ بریتییە لەسروودی ژیان“. مێهدی یەراحی هەروەها چەند گۆرانییەکی بە زمانی عەرەبی یان تێکەڵاوێک لە زمانی عەرەبی و فارسی بڵاوکردۆتەوە، کە لەو گۆرانیانەدا داکۆکی لە مافی خەڵک، زیندانیانی سیاسی، عەباس دەریس و منداڵەکانی ئەم کرێکارە زیندانییە کردووە.