ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حیزبی سۆسیال دیمۆكراتی ئۆتریش له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، حیزبی سۆسیال دیمۆكراتی ئۆتریش پشتیوانی داخوازییه‌كانی ژنان و پیاوانی ئێرانه و یارمه‌تیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی و دادپه‌روه‌ری بگه‌ن. له كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خوپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كراوه و داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كراوه كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی ئیسلامی بێت.