ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌رمانان، به هه‌زاران دانیشتووی ڕۆژئاوای كوردستان و خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنان و پیاوان له شاری كۆبانێ به كۆبوونه‌وه له‌ناوه‌ندی ئه‌و شاره كوشتن و سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنانیان له ئێران به توندی مه‌حكووم كرد و وه‌ك ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆیان له ژنانی ئێرانی، له‌چكه‌كانیان ئاگردا، له شاره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستانیش ژنان له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “ژینا” سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له ئێران به توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆیان له ژنانی ئێرانی ڕاگه‌یاند. هه‌رووه‌ها خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كر له باكووری كوردستان له ڕێپێوانێكدا پشتیوانی خۆیان له سه‌رهه‌ڵدانی ژنانی ئێران ده‌ربڕی و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خه‌ڵكیان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانه‌وه ئیدانه كرد.