کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتگیری ناتۆ لە هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا دژی توانایی ئەتۆمی و مووشەکیی ئێران

حمایت ناتو از کارزار نظامی آمریکا علیه توان هسته‌ای و موشکی ایران

سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەندامی ئەم هاوپەیمانییە بە شێوەیەکی بەرفراوان پشتگیری لە هەنگاوە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێران دەکەن.

ئەو لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە کە ناتۆ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا ناکات، بەڵام هاوپەیمانانی ئەم ڕێکخراوە پشتگیری لەو هەنگاوانە دەکەن کە حکومەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدات و مەرجی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنانە دابین دەکەن. ناتۆ هەروەها ئامانجی ئەم هەنگاوانەی بەلەناوبردنی توانای ئەتۆمی و مووشەکیی ئێرانناو برد و وتی نیگەرانییە ئەمنییەکان سەبارەت بە چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی لە نێوان وڵاتانی ئەوروپاییدا زۆر جددین.