ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران سزای پێنج ساڵ و ٨ مانگ زیندانی سه‌پێندراو به‌سه‌ر “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی” موعه‌لیم و چالاكی كرێكاری پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی ئۆتوبووسڕانی تاران، حوكمی پێنج ساڵ و ٨ مانگ زیندانی “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی” وه‌رگێڕی ڕه‌سمی سه‌ندیكا و چالاكی كرێكار كه پێشتر له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئیمان ئه‌فشاری” ده‌ركرابوو، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران پشتڕاست كرایه‌وه و حوكمه‌كه بۆ لقی ١ی دادسه‌رای ئێڤین نێردرا.
