“بابه‌ك پاكنیا” پارێزه‌ری “محه‌ممه‌دجه‌واد وه‌فایی سانی” له ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی دا ڕایگه‌یاند كه لقی ٢ی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د بۆ دووهه‌مین جار سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه.
“بابه‌ك پاكنیا” ده‌ركردنی ئه‌و حوكمه‌ی وێڕای بۆچوونه‌كانی لقی دیوانی باڵای وڵات ڕاگه‌یاند و جه‌ختی له‌سه‌ر پیداچوونه‌وه به بڕیاری دادگا كردووه. پێشتر “محه‌ممه‌دجه‌واد وه‌فایی سانی” له‌لایه‌ن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د به تۆمه‌تی “افساد فی الارض” له ڕێگه‌ی له ناوبردنی ساختمانی ته‌عزیراتی حكوومه‌تی له مه‌شهه‌د به ئێعدام مه‌حكووم كردبوو به‌ڵام، ئه‌و حوكمه له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شێندرا و په‌روه‌نده‌كه ڕاگوێزی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه “محه‌ممه‌د جواد وه‌فایی” پاڵه‌وانی وه‌رزشی بۆكس و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ساڵی ٩٨ی هه‌تاویه كه له كاتی به‌ندكران دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوو.
