به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی کرمانشان کە لە لایەن دادگای ڕژیم لهمشاره حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو بەڕێوە چوو و حوکمی یەکێکیان وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە و حوکمی دوو کەسی دیکەیان کەم کرایەوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردان دانیشتنی دادگای سێ چالاکی مهدهنی لە دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی کرماشان بەڕێوەچوو و حوکمی بەندکرانی “سوحبەتوڵڵا ئومیدی” وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە. بەپێی ئەو حوکمە، سوحبەتوڵڵا ئومیدی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ و بە تۆمەتی “کۆبوونەوەی نایاسایی” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، یەکێکیان جێبەجێ دەکرێت. هەروەها، “خەلیل ئەسەدی بوژانی” کە پێشتر حوکمی ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بە سەردا سەپابوو، حوکمەکەی بۆ ٣ مانگ کەم کراوەتەوە و بە پێی ئەوەی کێ پیشتر چەند مانگ دەستبەسەر بووە، حوکمەکەی کۆتایی هاتووە و ئازاد کراوە. له لایهكی دیكهوه، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی “مێهدی ئەبدالی” لە دانیشتنی دادگای پێداچوونەوە بۆ یەک مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە و ئازاد کراوە. جێگهی ئاماژهیه، ئەو سێ چالاکە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕێبەندانی پارهكه، لە لایەن لقی سێ دادگای ڕژیم له کرماشان حوکمی ١٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو.