به پێی ڕاپۆرتهكان، حوکمی ئێعدامی “مەحیەدین ئیبراهیمی”، بهندكراوی سیاسیی خەڵکی گوندی “ئاڵکاوێ”ی شاری شنۆ، لە لایهن لقی ١٩ی دیوانی باڵاوه پشتڕاست کرایەوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو لایهن لە لقی ٢ی دادگای ڕژیم له ورمێ، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” بە ئێعدام مەحکووم کراوە و ئەو حوکمەش لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کراوەتەوە. شایانی باسه، مهحیهدین ئیبراهیمی، بۆ دووەمین جار لەلایەن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بە ئێعدام مەحکووم کراوە و پێشتریش له ڕێكهوتی ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ٩٨، بانگهێشتی بەشی مەدەدکاریی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوو و حوکمەکەیان پێڕاگەیاندبوو.
