کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاست بوونه‌وه‌ی كوژرانی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی

پشتڕاست بوونه‌وه‌ی كوژرانی ئه‌بووبه‌كر

پشتڕاست بوونه‌وه‌ی كوژرانی ئه‌بووبه‌كر

بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا پێنتاگۆن لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤارى “نیوز ویک”ى ئەمریکى رایگەیاندووه‌، “ئەبووبەکر بەغدادى” سەرکردەى رێکخراوى داعش لە بۆردومانێکدا لە شارى ئیدلیبى سوورییه‌ کوژراوە.

هاوكات کەناڵی فۆکس نیوز لە زاری به‌رپرسێکى  سەربازی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ماوەیەکە گومانی ئەوەمان لادروستبووە کە بەغدادی لە پارێزگای ئیدلیب خۆی حەشاردابێت. ڕاشیگەیاندووە، لە ڕێگەى ناسینەوەى دەموچاوییەوە دڵنیابووینەتەوە لەوەى کە  بەغدادی کوژراوە. وتووشیەتی، هەسەدە هاوکاری دەزگای هەوڵگری ئەمریکای کردووە لە پێدانی زانیاری لەسەر شوێنى ئەبووبەکر بەغدادی.