لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، حوکمی زیندانیی “کامران ساختمانگەر”، چالاکی کرێکاری کە بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری لەگەڵ توندترین سزا مەحکووم کرابوو، پشتڕاست کردەوە.
دادگای پێداچوونەوەی سنە بە ڕەتکردنەوەی پێداچوونەوەی پهروهندهی ئەو چالاکە کرێکارییە، بە پشتبەستن بە بەندی ئەلفی مادەی ٤٥٥ی یاسای ئایینی دادڕەسیی کەیفەری، بەرگەی فەرمیی پێداچوونەوەی پشتڕاست کردەوە و ئەوە بڕیاری کۆتاییە. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ڕێكهوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، “کامران ساختمانگەر”، لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنه بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، بە پێنج ساڵ زیندان و هەروەها بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرابوو. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو پێشتر له ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خەرمانانی ٩٨، لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییەکانی بۆ پشتیوانی لە مافی کرێکاران، لە یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری سەقز دەستبەسەر و بۆ گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سەرماوەز ٩٨، بە دانانی وهسیقهی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو.