لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی “سدیق سەیفی” لە دادگای پێداچوونەوەی سنە، پشتڕاست کرایەوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو لە کۆتاییەکانی ساڵی ٩٨ لە لایەن لقی ١ی دادگای ڕژیم له شاری سنە بە تۆمەتی “هەوڵدان لهدژی ئهمنییهتی میللی” و “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو. جێگهی ئاماژهیه، “سدیق سەیفی” ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ساڵی ٩٨، لە شوێنی کارەکەی خوی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی وهسیقهی ٢٠٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو.