ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوێك له زیندانی گورگان كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌م ئۆستانه به حوكمی سه‌یری دوو جار ئێعدام له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك مه‌حكووم و حوكمه‌كه‌شی له لایه‌ن دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “مێهداد مه‌لاحی” خه‌ڵكی شاری گورگان له لایه‌ن دادگای ڕژیم له ئۆستانی هۆرمۆزگان به دووجار ئێعدام له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك مه‌حكووم كرا. شایانی باسه، ناوبراو پێشتر به تۆمه‌تی “سه‌رپێچی له‌گه‌ڵ بڕیاری هێزه‌كانی ڕژیم و هێرش بۆ سه‌ریان” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.