کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاستكردنه‌وه‌ سزای زیندان بۆ سه‌ر دوو خۆیندكار له‌ شاری تاران

پشتڕاستكردنه‌وه‌ سزای زیندان بۆ سه‌ر دوو خۆیندكار له‌ شاری تاران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سزای یه‌ك ساڵ زیندان بۆ سه‌ر دوو خویندكار به‌ ناوه‌كانی “هه‌ستی ئه‌میری” و “زیا نه‌به‌وی” له‌ دادگایی ئینقلابی تاران پشتراست كرایه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هه‌ستی ئه‌میری” خۆیندكاری كارشناسی ئه‌رشه‌د و “زیا نه‌به‌وی” خۆیندكاری كۆمه‌ڵناسی “عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی” به‌هۆی به‌شداریكردن له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به‌ نیزام” یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌ سه‌ریاندا سه‌پێندرا. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی، له‌ دادگایی ئینقلابی تاران حووكمه‌كه‌یان پشتڕاست كراوه‌.