به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دیوانی باڵای وڵات حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی كوردی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤینی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕێ ئێران و ئیسڕائیل، شه‌پۆلێكی سه‌ركوتی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌دان كه‌س به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی، چالاكانی مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان زیادی كردووه. ڕۆژی دووشه‌ممه دیوانی باڵای وڵات حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی پشتڕاست كرده‌وه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوكمه هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم داوه.