به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سزای سێداره‌ی ئازاد شوجاعی، كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، به تۆمه‌تی “جاسووسی بۆ ئیسڕائیل” و “گواستنه‌وه‌ی كه‌لووپه‌لی تیرۆر” له دیوانی باڵای وڵات پشت‌راست كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات به سه‌رۆكایه‌تی قازی ”قاسم حسێنی كوه‌كه‌مه‌ری” ئه‌و حوكمه‌ی پشت‌ڕاست كردووه‌ته‌وه. ئازاد شوجاعی له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش بووه و بۆ ماوه‌ی ٨ مانگ له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به دانپێدانی زۆره‌ملێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٤٠٢، ئازاد شوجاعی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی ئێدریس ئاڵی و ڕه‌سووڵ ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به تۆمه‌تی “جاسووسی بۆ ئیسڕائیل” محاكمه و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. پێشتر وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌و سێ كه‌سه له ژێر ناوی قاچاخی مه‌شرووباتی ئه‌لكولی، كه‌لووپه‌لی پێویست بۆ تیرۆری به‌رپرسانی حكوومه‌تیان هاورده‌ی وڵات كردووه.