له ڕۆژانی ڕابردوودا، داد‌گای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ورمێ سزای ٩ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی حه‌مید عه‌باسی، هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌ڵماسی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، داد‌گای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ورمێ له ژێر گوشاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و به بێ دادگاییكردن، سزای به‌ندكرانی حه‌مید عه‌باسی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. ناوبراو له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش بووه و ده‌رفه‌تی پێ نه‌دراوه به‌رگری له خۆی بكات. حه‌مید عه‌باسی له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤دا له‌لایه‌ن داد‌گای ئینقلای سه‌ڵماس به تۆمه‌ته‌كانی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام“، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” سه‌رجه‌م به چوار ساڵ و شه‌ش مانگ و سێ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها ناوبراو له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به كۆماری ئیسلامی” و “هه‌ڵگرتنی چه‌كی نایاسایی” به زیندان و جه‌ریمی ماڵی سزا دراو