ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، لقی ٣٦ی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی تاران حوكمی شه‌ش ساڵ زیندانی “كیوان سه‌میمی” چالاكی كرێكاری ناسراوی ئه‌و شاره‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
“موسته‌فا نیلی” پارێزه‌ری “كه‌یوان سه‌میمی” له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: بڕیاری ده‌رچوو له لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران كه پێشتر به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پێندرابوو، له لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. به‌پێی ئه‌و حوكمه “كه‌یوان سه‌میمی” به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه كه زۆرترین سزا واته پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌وره‌ها ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، جه‌له‌سه‌ی دووهه‌می به‌داواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی ناسراوی “وتوووێژ بۆ ڕزگاركردنی ئێران”ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه، له لقی ٢٩ی دادگای ئینقلاب به‌ڕێوه چووه.