به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران حوكمی پێنج ساڵ به‌ندكرانی “ساسان چه‌مه‌ن ئارا” هونه‌رمه‌ندی ٣٣ ساڵی خه‌ڵكی ئیلامی پشتڕاست كردۆته‌وه.
“ساسان چه‌مه‌ن ئارا” له ڕیكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیه‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین كرا و دواجار بۆ زیندانی تارانی گه‌وره گوازرابوو.
