“مێهدی مسكین نه‌واز” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له گرتووخانه‌ی شه‌شی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، له‌لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پیداچوونه‌وه‌ی تارانه‌وه سه‌رجه‌م به ١١ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ دووركه‌وتنه‌وه بۆ پارێزگاكانی دیكه مه‌حكووم كرا.
سه‌پاندنی سزای تازه به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له حاڵێك دایه كه ناوبراو له حاڵی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی ٧ ساڵ و شه‌ش مانگ به‌ندكرانی پێشوویه‌تی. مێهدی مانگی گوڵانی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.