کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “سه‌كینه په‌روانه” له‌لایه‌ن دادگای مه‌شهه‌د

پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی زیندانی سه‌كینه په‌روانه له‌لایه‌ن دادگای

“سه‌كینه په‌روانه” به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی خۆراسانی شومالی، ڕۆژی سێشەممە، ٩ی خەزەڵوەر، بانگهێشتی بەشی ئیجرای ئه‌حكامی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد کراوە و پشتڕاستکرانەوەی حوکمەکەی پێێ ڕاگەیەندراوە.

“سەکینە پەروانە” لەم دواییانەدا لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەشهەدەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “هادی مەنسووری” بە تۆمەتەکانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی بە ڕێبەری”، سەرجەم بە ٧ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. ناوبراو مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ دوابەدوای چوون بۆ سەر مەزاری “عەلی موزەفەری” لە گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” لە شاری قووچان، دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا کرا. پاش ١٢ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و ئازار، سه‌كینه بۆ زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ پێشتر و له‌ ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی دستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به‌ پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرابوو.