کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی ده‌ ساڵ زیندانی عه‌باس دریس له‌ دیوانی باڵای وڵات

پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی ده‌ ساڵ زیندانی عه‌باس دریس له‌ دیوانی باڵای

فریشته تابانیان پارێزه‌ری عه‌باس دریس ڕایگه‌یاند: حوكمی ده‌ ساڵ زیندانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” له‌ دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌.

فریشته تابانیان له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا وتی: حوكمی ده‌ ساڵ زیندانی عه‌باس دریس بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكام نێردراوه‌ به‌ڵام داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ حوكمی موحاره‌به‌ و سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ هێشتا له‌ ژێر به‌ڕڕه‌سی دایه‌ و وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ عه‌باس دریس له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ به‌نده‌ر ماهشه‌هره‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی موحاره‌به‌ و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستی مه‌ئموورێكی ڕژیم زیندانی كراوه‌.