ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه پشتڕاست كرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سزای سێداره‌ی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” پێشتر و پاش تۆماركردنی داخوازی ئیعاده‌ی دادڕه‌سی ڕاگیرابوو، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ناوبراوی به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجیه‌ك به قه‌ساس و ئێعدام مه‌حكووم كردووه. پارێزه‌ری ئه‌و لاوه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری نه‌خۆشی ده‌روونی ناوبراوی ڕاده‌ستی دادگا كردووه به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هیچ بایه‌خێكی پێ نداوه و سزاكه‌ی له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.