له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو، به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵی خه‌ڵكی چاڵدۆڕان، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ورمێ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو له ڕێكه‌وتی ٢٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١١ مانگ ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت، مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣، له دادگایه‌كی چه‌ند خوله‌كی دا به تۆمه‌تی “به‌غی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم كرا. هه‌ر چه‌ند ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌د كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بێبه‌ش بوون له پارێزه‌ر و مافی به‌رگری له خۆ، حوكمه‌كه‌ی بۆ جارێكی دیكه پێشتڕاست كراوه‌ته‌وه.