کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “په‌رهام په‌روه‌ری” له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی په‌رهام په‌روه‌ری له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌

حوکمی زیندان و دوورخرانەوەی “پەرهام پەروەری”، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.

“پەرهام پەروەری” لەلایەن لقی ٢٨ی داداگی ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتی قازی “عەمووزاد”، بە ١٠ ساڵ دوورخرانەوە بۆ زیندانی جاسک لە پارێزگای هۆرمۆزگان و ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەم حوکمە ڕۆژی سیشەممە، ٣٠ی جۆزەردان بە بنەماڵەکەی ڕاگەیه‌ندرا. “پەرهام پەروەری” تەمەن ٢٥ ساڵ و دەرچووی بواری ئەندازیاری مێکانیک لە زانکۆی “سەنعەت”ی ورمێ و “موزەفەر پەروەری” و “سروە سووزەنی” باوک و دایکی پەرهام لە فەرهەنگییانی خانەنشینکراوی شاری سەقزن. پەرهام پلەی سێهەمی مەلەوانیی لە ئاستی ئێراندا هەیە و چەندین خەڵاتی لە ئاستی ناوچەیی و لە بواری خوێندکاری بەدەست هێناوە.