کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پاڵپشتی یەکێتی کرێکاری سۆئێد لە شەریفە محەممەدی

پاڵپشتی یەکێتی کرێکارانی سۆئێد لە شەریفە محەممەدی 3

ڕۆژە هەینی ٣١ی گەلاوێژ، گەورەترین یەکێتی کرێکاری وڵاتی سۆئێد، لە ڕێگەی نامەیەکەوە بۆ باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێ حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە سیاسییە بوو.

ئەم یەکێتییە کرێکارییە کە زیاتر لە یەک و نیم ملیۆن ئەندامی هەیە، سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەرشەریفە محەممەدیچالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسی، بە حوکمێکی دوور لە یاسا و بە بێ بنەما ناو  برد و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو چالاکوانە لە ساڵانی ڕابردوودا بارەها لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە مافەکانی بنپێ کراوە و ئەم حوکمەش تەنیا بە هۆی چالاکییە کرێکاری و مافخوازانەکانی بە سەریدا سەپێندراوە.