یه‌كێتی ژنانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای پاڵپشتی له مانگرتنی كامیۆندارانی ئێران ڕایگه‌یاند: له ژیناوه تا نان و ئازادی، ڕێگه‌مان یه‌ك ڕێگایه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، یه‌كێتی ژنانی كوردستان كه پێكهاتووه له چالاكانی مافی ژن و دایكانی دادخواز، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له مانگرتنی كامیۆن‌داران و خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان دووپات كرده‌وه. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا مانگرتن وه‌كوو زه‌رووره‌تێكی مێژوویی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیته‌می سه‌رمایه‌داری وه‌سف كراوه.