گرێتا تۆنبێرگ، چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی سوید كه له ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌ردانی باكووری كوردستان و شاری وانی كردووه له په‌یامێك خوازیاری ڕێزلێنانی ده‌وڵه‌تی توركیا له مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و وڵاته بوو.
گرێتا تۆنبێرگ به بڵاوكردنی وێنه‌یه‌ك له ده‌ریاچه‌ی وان و ده‌ورووبه‌ری نووسی، له‌م دوایانه سه‌ردانی باكووری كوردستان‌م كرد و له‌وێ دا له‌گه‌ڵ كه‌سانی جۆراجۆر ئاشنا بووم، هه‌موویان باسیان له سه‌ركوتی سیستماتكی ده‌وڵه‌تی توركیا و كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یان ده‌كرد. هه‌ندێك له چالاكانی ژینگه‌یی كوردیش باسیان له تاڵانكردنی دارستان و كانگاكانی كوردستان یان ئاگردانی به ئه‌نقه‌ستی جه‌نگه‌ڵه‌كان ده‌كرد، هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌وڵه‌تی توركیا بووه هۆی كۆچی ئیجباری دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كانی باكووری كوردستان و ئه‌بێ به زووترین كات كۆتایی به سیاسه‌ته‌كانی بێنێت و دان به مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی كوردان بنێت.