چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پاڵپشتی خۆیان له هه‌ڵویسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی “سه‌وزی چیا” به‌رانبه‌ر به كه‌مته‌رخه‌می داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیم له‌ئاست ژینگه ڕاگه‌یاند.
ئەنجومەنی “سەوزی چیا”ی مه‌ریوان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی لە هەمبەر بەرپرسان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی مەریوان، هەڵوێستی خۆی بۆ بەشداری نەکردن لە کۆژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان و تاڵانکاری سروشت و ژینگە دەربڕیوە و پێوایە پاراستنی ژینگە و کۆژاندنەوەی ئاگرەکان، ئەرکی سه‌ره‌كی دەسەڵاتە و پێویستە ئەوان بەرپرسیاری خۆیان لەم بوارەدا بەجێبێنن. ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی مه‌ریوان وێڕای ڕێز و پێزانینی خۆیان بۆ ئه‌رك و ماندوو بوونی هاوڕێیانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان پشتیوانی خۆیان له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: پاراستنی سروشت و ژینگە، تەنیا ئەرکی ڕێکخراوە ژینگە پارێزەکان نییە بەڵکوو ئەرکی تاک بە تاکی کۆمەڵگایە،بە تایبەت لە وڵاتێک‌دا کە کاربەدەستان و بەرپرسان ئەرکی یاسایی و ئیداری خۆیان بەجێ ناهێنن.