ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی شاری سنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی و پیشه‌یی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر، پشتیوانی خۆیان له‌و بزووتنه‌وه دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، دۆخی نابه‌رابه‌ری ئابووری، گوشاری سه‌ختی مه‌عیشه‌تی، بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانی ئه‌و چینه و هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌منیه‌تی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه سنفییه‌كان مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موومانه. مانگرتن نه‌ك هه‌ر مافی سه‌ره‌تایی كامیۆندارانه به‌ڵكوو تاكه ڕێگای یاسایی بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیانه. ئێمه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شۆفێران مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌ینین كه سه‌ركوت وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كان نییه و داوا ده‌كه‌ین به زووترین كات هه‌موو به‌ندكراوان ئازاد بكرێن. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان ده‌كه‌ین پشتیوانی له كامیۆن‌داران بكه‌ن چوونكه داخوازییه مه‌عیشه‌تیه‌كانی ئه‌وان، داواكارییه‌كانی ئێمه‌ش ئه‌گرێته‌وه و ژیانی شایسته و كه‌رامه‌تی ئینسانی مافی هه‌موومانه.