به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی شه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی به مه‌به‌ستی پاڵپشتی له زیندانیانی سیاسی و مانگرتنی موعه‌لیمان و كرێكارانی ئێران له شاری هانوفێری ئاڵمان له لایه‌ن چالاكانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌و خۆپیشاندانه به هاوكاری ناوه‌ندی چالاكوانانی دیموكرات و سوسیالیستی هانوفێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها چالاكانی چه‌پ و كۆمۆنیست به‌ڕێوه چووه و به‌شداربووان به به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك درووشم، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كرێكاری و موعه‌لیمانیان شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی سیاسی و موعه‌لیمان بوون.