ئیلاریا سالیس نوێنه‌ری پاڕله‌مانی ئورووپا له ئیتالیا، له په‌یامێكی ویدیۆیی دا پشتیوانی خۆی له كارزاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئازادی وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ڕاگه‌یاند.
ئیلاریا سالیس له په‌یامه‌كه‌ی دا وتی: به كارزاری ئازادی بۆ وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، سێ ژنی تێكۆشه‌ر كه مه‌ترسی له سێداره‌دانیان له سه‌ره په‌یوه‌ست بووه. ئه‌و سێ به‌ندكراوه سیاسییه ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی، یاریده‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكی كرێكاری بوون، سێ ژنی ئازا و بوێر كه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “چالاكی چه‌كدارانه دژ به ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم كراون. ته‌نیا تاوانی ئه‌وان خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی و داكۆكی له كرامه‌تی ئینسانی بووه. ئه‌مڕۆ ئه‌و سێ به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین دا له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی دان، زیندانی ئێڤین هه‌مان شوێنه كه ڕۆژنامه‌وانی ئیتالیایی، سیسیلیا ساڵا تێدا زیندانی كرابوو. من وه‌كوو پاڕله‌مانتارێكی یه‌كێتی ئورووپا پشتیوانی له هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ئێران ده‌كه‌م و دژایه‌تی خۆم له‌گه‌ڵ سزای سێداره دووپات ده‌كه‌مه‌وه، من له به‌رانبه‌ر سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی دا ڕاوه‌ستاوم و ئه‌و سێ ژنه تێكۆشه‌ره به ته‌نیا ناهێڵم.