له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌ندام پاڕله‌مانه‌كانی یه‌كێتی ئۆرووپا و ئۆستڕاڵیا له چه‌ند به‌یاننامه‌ی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ڕاگه‌یاندووه.
واژۆكارانی به‌یاننامه‌كان وێڕای ئاماژه‌دان به ئاماری به‌رزی ئێعدامه‌كان له ئێران، سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به سه‌ر وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمه‌كان و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون. نوێنه‌رانی پاڕله‌مان له وڵاتانی یه‌كێتی ئورووپا و ئۆستڕاڵیا ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ ده‌نگی ئه‌و سێ ژنه تێكۆشه‌ره، ده‌نگدانه‌وه‌ی ویژادنی جیهانییه و ئه‌بێ هه‌موو مرۆڤێكی ئازادیخواز به‌رگرییان لێ بكات.