کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پاڵپشتی مۆعەلیمانی شاری سنە و سەقز لە “زارا محەمەدی”

پاڵپشتی مۆعەلیمانی شاری سنە و سەقز لە زارا محەمەدی 3

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی مانگی بەفرانبار، مۆعەلیمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، ئابدانان، سەقز، سنە، بۆکان، سەردەشت، قوروە، بانە، مەریوان، دێگوڵان و بیجاڕ هاوکات لەگەڵ مۆعەلیمانی شارەکانی دیکەی ئێران لە بەرانبەر ئیدارەی ئاموزش و پەروەردەی شارەکانیان کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.

بەپێی زانیاریەکان، مۆعەلیمانی شاری سنە و سەقز بە بەرز کردنەوەی وێنەیزارا محەمەدیمامۆستای بەندکراوی زمانی کوردی و وتنەوەی درووشم، خوازیاری ئازاد بوونی ئەو چالاکە مەدەنیە بوون و ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرانبەر دەستبەسەر کردن و زیندانی کردنی ناوبراو بەو شێوەیە دربڕی. شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی مانگی بەفرانبار زارا محەمەدی بەمەبەستی تێپەڕاندی سزای پێنج ساڵ زیندانی کرانی خۆی ڕادەستی بەشی جێبەجێ کردنیئەحکامیدادگای شاری سنە کرد.