سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ شۆفێرانی مانگرتوو، پشتیوانی خۆی له مانگرتنی كامیۆن‌داران ڕاگه‌یاند.
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد به جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر یه‌كڕیزی هه‌موو چینه زه‌حمه‌تكێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا، پشتیوانی ته‌واوی خۆی له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران دووپات كردووه و ڕایگه‌یاند: ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه، نیشانه‌یه‌ك له مافخوازی و هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی كه‌رامه‌تی ئینسانییه. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه ڕایانگه‌یاند: ئێمه وه‌كوو شۆفێرانی نێو شار، باش له كێشه‌ی سینفی كامیۆن‌داران تێده‌گه‌ین و یه‌ك داخوازیمان هه‌یه. حه‌قده‌ستی كه‌م، دۆخی سه‌ختی كاری، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت به داخوازییه سینفیه‌كان، نه‌ك هه‌ر شۆفێرانی كامیۆن، به‌ڵكوو شۆفێرانی ئۆتوبووسی نێو شاریشی وه‌زاڵه هاوردووه. له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه داین كه ڕه‌مزی گه‌یشتن به مافه‌كانمان ته‌نیا و ته‌نیا یه‌كگرتووییه. له كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت بوو.