ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا له شاری تاران به نووسینی دروشم و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت پاڵپشتی خۆیان له خه‌ڵكی ناڕازی سه‌بزه‌وار دووپات كرده‌وه.
شه‌وانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه، خه‌ڵكی سه‌بزه‌وار دژ به نه‌بوونی ئاو و كاره‌با له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت به شه‌ڕ هاتن. ڕۆژی ڕابردوو چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی سه‌بزه‌وار چالاكییان ئه‌نجام دا و سه‌دان تراكتیان له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره بڵاو كرده‌وه و دیواره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند: ساڵانێكه خه‌ڵكی ئێران گیرۆده‌ی هه‌ژاری، سه‌ركوتی وه‌حشیانه و نادادپه‌روه‌رین، بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی دووباره‌ی شه‌قامه‌كان پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ش بڕژێنه سه‌ر شه‌قام، هێزه‌كانی سه‌ركوت په‌رته‌وازه ده‌بن و توانای خۆڕاگرییان نامێنێت.