ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران به كۆبوونه‌وه له سه‌ر مه‌زاری عێرفان خه‌زایی له شه‌هریار، پشتیوانی خۆیان له مانگرانی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران ڕاگه‌یاند.
ڕۆژی شه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی عێرفان خه‌زایی، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شارستانی شه‌هریار، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یادی هه‌موو قوربانیانی سه‌ركوتی وه‌حشیانی كۆماری ئیسلامی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران دووپات كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند: به یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی، دادپه‌روه‌ری ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئێران.