ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی تاران به نووسینی دروشم له‌سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌و شاره، پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشه‌ممه له كوردستان ده‌ربڕی.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی، مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند و بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان دووكان و بازاڕه‌كان دابخه‌ن و له ماڵه‌وه بمێننه‌وه.