ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس له پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی و ناوچه‌ی ئابعه‌لی، بۆ پانزده‌هه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی په‌یمانكار، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.