کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پاشه‌كشه‌ی ڕژیم له‌ به‌رامبه‌ر سعوودی به‌ مه‌به‌ستیسازش

43756839 303 1

43756839 303 1

لهماوهی یهك مانگی ڕابردوودا چهند ههواڵێك سهبارهت بهمهیلی كۆماری ئیسلامی بۆ سازشت لهگهڵ عهرهبستانی سعوودی بهنێوبژیی لایهنهكهكانی دیكهلهوانهپاكستان له  ههواڵنێریهكانهوهبڵاوكراوهتهوه‌. لهم ماوهیهدا ههموو جارێك ئهم ههواڵهیان ڕهت كراوهتهوهو یان كۆماری ئیسلامی سهرشۆڕانهههواڵهكهی پشتڕاست كردووهتهوه‌. سهرئهنجامعۆمهر خانسهرۆك وهزیرانی پاكستان بهمهبهستی نێوبژی كردن لهنێوان ئێران و عهرهبستان، ڕۆژی یهكشهممه٢١ی مانگی ڕهزبهر گهیشتهتاران و قهرارهئهمڕۆ دووشهممهههربهم مهبهستهسهردانی عهرهبستان بكات. عۆمهر خان دوای وتووێژ لهگهڵ حهسهن ڕووحانی ئاشكرای كرد كهلهئهمریكا، ترامپ داوای لێكردووهكهلهنێوان عهرهبستان و كۆماری ئیسلامی نێوبژی بكات. حهسهن ڕووحانیش زۆر ریاكارانهڕایگهیاند كه‌: “بهلهبهرچاوگرتنی نیازپاكی عۆمهر خان لهپێناو پرسی ناوچهكه، ئێمهش یارمهتیدهر دهبینتا ئاشتی و تهبایی بگهڕێتهوهناوچهكه، بهڵام كلیلی چارهسهری كێشهی ناوچهیی كۆتایی هاتنی شهڕی یهمهنه‌”‌. بهوتهی حهسهن ڕووحانی لهم چاوپێكهوتنهدا، سهبارهت بهڕێكهوتنی ههستهیی و گهڕانهوهی ئهمریكا بۆ سهر بهرجام، لهگهڵ عۆمهرخان وتووێژی كردووه‌. عۆمهر خان پاشان بۆ قسه و باس كردن لهسهر ئهم تهوهرهڕۆیشت بۆ لای خامنهیی تا لهههڵوێستی خامهنهیی و سپای پاسدران وهك هێزی سهرهكی و بریاردهڕی كۆماری ئیسلامی،  ئاگادار بێت.

ههر لهم پێوهندهدا، دوو حهفتهلهمهوبهر وتهبێژی دهوڵهت ڕایگهیاندبوو كه‌ “سعوودیهكان چهند پهیامێكیان لهلایهن سهرانی چهند وڵاتهوهبۆ ناردووین“. بهڵام ئهم قسانهههم لهلایهنعادڵ ئهلجۆبهیروهزیری ڕاوێژكاری دهرهوهی سعوودی و ههم لهلایهن پاكستانهوهڕهت كرایهوه‌. ههر لهم پێوهندهشدا وهزارهتی دهرهوهی پاكستان ڕۆژی ههینی  لهڕاگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد كه‌ “ئیدعانی داواكاری عهرهبستانی سعوودی بۆ نێوبژی لهگهڵ ئێران هیچ ڕاستیهكی تێدا نییه‌. و عهرهبستان داوای لهپاكستان نهكردووهكهلهنێوانیاندا نێوبژی بكات.” ههروهها عادڵ ئهلجۆبهیریش لهتوێتێكدا نووسی: “پادشای سعوودی وتوویهتی كهئهو كهسهی ناكۆكی خۆڵقاند پێویستهخۆی ببێتهدهست پێشخهری لابردنی ناكۆكی و كێشهكان.”

بهلهبهرچاوگرتنی ئهوهیكهعۆمهرخان لهپێشدا ڕۆیشتووهتهتاران و پاشان خۆی گهیاندووهتهعهرهبستان، بێ گۆمان ههڵگری پهیامی كۆماری ئیسلامی بووهبۆ سهرانی سعوودی، كهوابوو ئهوهكۆماری ئیسلامیهكهڕووی ناوهتهپاكستان تا لهگهڵ عهرهبستانی سعوودی بكهوێتهوتووێژهوه‌. ههڵبهت حهفتهی ڕابردووش حهسهن ڕووحانی وتبووی كه‌ “بهردهوام دهبین لهپهیوهندی لهگهڵ ئیسلام ئاباد وهك نێوبژی نێوان ئێران و عهرهبستان“. لهلایهكی دیكهوهههواڵنێری دهوڵهتی ئێرایش لهڕاپۆرتێكدا لهژێرناویئایا بهستهڵهكی پهیوهندی نێوان تاران و ڕیاز دهتوێتهوه؟نووسیی: “ههر وهك دیاره، تاران و ڕیاز بههرهو كهم كردنهوهی كێشهكانی نێوانیان ههنگاو ههڵدێننهوه‌.” بهپێی ڕاپۆرتی ئیلنا، عهلی لاریجانی، سهرۆكی مهجلیسی ئیسلامی ڕایگهیاندووهكه‌: “پێشوازی لهههر جۆرهوتووێژێك لهگهڵ عهرهبستان دهكات“. لهلایهكی دیكهشهوهوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ڕژیمیش باسی لهوهكردووهكهكۆماری ئیسلامی ئامادهیهبهنێوبژی یان بهبێ نێوبژی، لهگهڵ عهرهبستان وتووێژ بكات.

ئامادهیی و ڕێكهوتن و مهیلی ههموو سهرانی كۆماری ئیسلامی بۆ وتووێژ لهگهڵ عهرهبستان بهنێوبژی پاكستان، دهرخهری پێویستیی ڕژیمهبهسازشت. كۆماری ئیسلامی به پیلانگێڕی و ئاڵۆزی نانهوهلهناوچهكهههتا ئێستادهستكهوتێكی بهدهست نههێناوه‌‌. بهتایبهت ههوڵ و دهست تێوهردانی سپای پاسداران  لهناوچهی كهندئاو نهتهنیا باری گهمارۆكانی سووك نهكرد، بهڵكوو بهپێچهوانهوهكردهوهی توندتری ئهمریكا و زلهێزهسهرمایهداریهكانی لێكهوتهوه‌. بهتایبهت بهدوای هێرشی مانگی ڕابردوو بۆسهر دامهزراوهنهوتیهكانی ئارامكۆ لهعهرهبستان، ئهنگوستی تاوانی ههمووان بهرهو كۆماری ئیسلامی ڕاكێشرا.  ههر دوای ئهم ڕووداوهبوو كهترامپ ڕایگهیاند كهسێ ههزار هێزی نیزامی بهكهرهستهو سیستهمی دیفاعیهوهدهنێرێتهعهرهبستان تا هیچ كێشهیهك لهرهوهندی بهرههم هێنان و ههناردنی نهوت پێش نهیه‌.

بهڵام وتووێژ لهگهڵ عهرهبستانی سعوودی پێویستی به‌ “نهرمشێكی قارمانانه“‌ی دیكهیهلهلایهن كۆماری ئیسلامیهوه‌. لهبیرمان نهچێ، دهخاڵهت نهكردن لهكاروباری وڵاتانی ناوچهكهدا، مهرجێكی دیكه بوو كهدهوڵهتانی ٥ بهعهلاوهی ١ لهڕێكهوتنی بهرجامدا بهشێوهی نهنووسراو بۆ دهست كورت كردنهوهی كۆماری ئیسلامی دیاریان كردبوو.  لهئێستادا كهكۆماری ئیسلامی لهههموو لایهكهوهكهوتووهتهتهنگانه و گوشارهوهو ناچار بهپاشهكشهیه، بهنیازه ئهم مهرجه، لهڕێگهیهكی بهناو ئابڕوومهندانهو بهوتووێژ لهگهڵ عهرهبستان، بهكردهوهدهربێنێ. خامهنهیی ڕۆژی پێنجشهممهی ڕابردوو سهبارهت بهههوڵ بۆ نێوبژی كردن گڵۆپی سهوزی داگیرساند و وتی: ” موعاملهو وتووێژ لهگهڵ ههموو وڵاتهكان جگهلهئهمریكا و ئیسرائیل ڕێگهپێدراوه‌”. ههڵبهت ئهگهر پێویست بێت سهرانی ڕژیم بۆ وتووێژ كردن لهگهڵ ئهم دوو وڵاتهش فێڵێكی شهرعی دهدۆزنهوه‌. تهنانهت ههر ئێستا ڕووحانی و زهریفههڵوهشاندنهوهی ههموو گهمارۆكانی ئهمریكامهرجی پێویست بۆ وتووێژ لهگهڵ ئهمریكا ناو لێدهبهن.

لهڕاستیدا، بهلهبهرچاوگرتنی باروودۆخی نالهباری سیاسی و ئابووری و گوشاری ناوچهیی و نێونهتهوهیی كهیهخهی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گرتووهو بههۆی ئهوهیكهمهترسی پهرهسهندنی بزوتنهوهی ناڕهزایهتی و موتالباتی كرێكاران و توێژهههژارهكانی دیكهی كۆمهڵگا ههموو ڕۆژێك لهلایهن ڕژیمهوهههستی پێدهكرێت و توانای چارهسهری كێشهكانی نییه، ئهم ڕژیمهی ناچار بهقهبووڵ كردنی مهحدوودیهت و پاشهكشهی زیاتر كردووه‌. ئهگهر سهردهمانێك مانۆری هێزی نیزامی یان زێدهخوازی و دهخاڵهت لهكاروباری وڵاتانی ناوچهكهئامانجی سهرهكیی ڕژیم بوو، لهم باروودۆخهدا، ستراتێژی مانهوهی ڕژیم لهههموو ههوڵهكانی دیكهی گرینگترهو ئهمڕۆ بۆ ئهم مهبهستهشی تهنانهت ئامادهی سازان و دهستههڵگرتن له‌ “یهمهنه‌. بهڵام ئاشكرایهكهڕۆیشتنهدهری كۆماری ئیسلامی لهناوچهكهتهنیا ناتوانێ كێشهو گرفتی خهڵك لهوانهخهڵكی یهمهن چارهسهر كات. خهڵكی ستهملێكراوی یهمهن چهندین ساڵهگرفتاری شهڕێكی جهنایهتكارانهی نیابهتین لهنێوان دوو دهوڵهتی كۆنهپهرست واته  كۆماری ئیسلامی و عهرهبستانی سعوودی. ئهگهر دهست تێوهردان و دهخاڵهتی ئهو دوو دهوڵهتهكهم بێتهوه، خهڵكی یهمهن خۆیان دهتوانن سهر و سامان بهژیانیان بدهنهوه‌. كهوابوو خواستی ڕۆیشتنهدهری كۆماری ئیسلامی و عهرهبستان لهیهمهن و دهخاڵهت نهكردن لهكاروباری خهڵكی ناوچهكه پێویستهببێتهخواستی سهرهكیی خهڵكی یهمهن و باقی وڵاتهكانی ناوچهكه‌.