ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی “ئیران خۆدرۆ” سه‌باره‌ت به گۆڕینی بارودۆخی كاریان، ٢ هه‌زار و ٧٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه ڕۆژی شه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز، له‌گه‌ڵ شیركه‌تی ئیران خۆدرۆ قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆیان به‌ستووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی په‌یمانكاری كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌ئاست دانه‌مه‌زراندنیان به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، ڕۆژی شه‌ممه سه‌رئه‌نجام توانیان پاشه‌كشه به كارفه‌رمای ئیران خۆدرۆ بكه‌ن و قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته ببه‌ستن. شایانی باسه، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوڕاست مانگی گه‌ڵارێزان له نێوان ١٣ كه‌س له نوێنه‌رانی كرێكاران له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی ئیران خۆدرۆ، ٢ هه‌زار و ٧٠٠ كرێكاری په‌یمانی ئه‌م شیركه‌ته توانیان به خواسته‌كانیان بگه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ ببه‌ستن.