کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پاراستنی كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كانی ئێران له‌ لایه‌ن وێنزوئێلا

اعلام آمادگی ارتش ونزوئلا برای حفاظت از نفتکش‌های ایران

اعلام آمادگی ارتش ونزوئلا برای حفاظت از نفتکش‌های ایران

وەزیری بەرگریی وێنزوئێلا رایگەیاندووه‌، هەرکاتێک کەشتییە نەوتییەکانی ئێران گەیشتنە سنوورە ئاوییەکانی ئه‌م وڵاته‌ لە دەریای کاریبی، ئه‌ڕته‌شی وێنزوئێلا پاسەوانی کەشتییەکان دەکات و لە هێرشی ئەمریکا دەیان پارێزێت.

وەزیری بەرگریی وێنزوئێلا راشیگەیاند، وێنزوئێلا کەشتی و فڕۆکەی سەربازی رەوانەی دەریای کاریبی کردووە. ماوەی چەند رۆژێکە، پێنج کەشتیی نەوتی ئێرانی کە چەند بەرهەمێکی نەوت و گازیان هەڵگرتووە، سەرباری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران و رێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بەرەو وێنزوئێلا بەڕێکەوتوون. شایانی باسه‌، ئه‌م کەشتییانه‌ لە بەندەر عەباسەوە بەڕێکەوتوون و بە نیمچە دوورگەی عەرەبی و دواتریش بە ڕه‌هندی سۆئێز بەرەو دەریای ناوەڕاست و لەوێشەوە بۆ دەریای کاریبی دەڕۆن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لەبارەی چوونی ئەم پێنج کەشتییە نەوتییە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران نامەیەکی ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووه‌ و تێیدا هۆشداری داوه‌ لە دەرهاویشتەکانی نیازی ئەمریکا بە ئەنجامدانی جووڵەیەک دژی کەشتییە نەوتییەکانی لە ناوچەی کاریبی لە ئەمریکای باشوور.