ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له شاری ناسرییه له ئۆستانی “زیقاڕ”ی عێراق، لانیكه‌م ٧٥ كه‌س بوونه قۆۆربانی و ژماره‌یه‌كی زۆر، به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیان، ناڕازییان له ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی “ئه‌لحسێن”ی شاری ناسرییه و له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت، ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌شی كه‌ره‌نتینه‌ی نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا ده‌ستی پێكردووه و بڵاوه‌ی كردۆته نێو به‌شه‌كانی دیكه. جێی ئاماژه‌یه كه ماوه‌ی سێ مانگ له‌وه پێش له ڕووداوێكی دیكه‌ی هاوشێوه، كه له مانگی “ئاوریل”ی زاینی ڕوویدا و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه، ٨٢ كه‌س له ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆرۆنا له شاری به‌غدا، گیاینان له ده‌ست دابوو.