ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا بۆ ٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به خسووسی سازی و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه پێشتریش كرێكارانی له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری كار و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه كه هیچ ده‌رئه‌نجامێكی بۆیان نه‌بوو. به‌وته‌ی ناڕازییان: به‌دوای سپێردرانی كارخانه به به‌شی خسووسی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه حه‌قده‌ستی كرێكاران به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێت، به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌ركردنی كرێكاران ئه‌منییه‌تی شوغڵیشیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.