ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌ڵێوه، به هۆی سێ ڕووداوی ته‌قه‌كردن له سێ شوێنی جیاجیای ئامرێكا، لانیكه‌م ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٧ كه‌سی دیكه بڕیندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه سێهه‌مین ڕووداوی ته‌قه‌كردن له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودایه كه به هۆیه‌وه له شاری “شریۆپۆرت” پێنج كه‌س بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه له نێو بینایه‌ك له ویلایه‌تی تێگزاس ٣ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و هاوكات له‌ڕووداوێكی دیكه له نێو مه‌ی فرۆشییه‌ك له شاری ویسكانسین سێ كه‌س كوژراو و دوو كه‌سی برینداری لێكه‌وته‌وه.