کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

٤٦مین حه‌فته‌ی جلیقه‌ زه‌رده‌كان له‌ فه‌رانسه‌

٤٦مین حه‌فته‌ی جلیقه‌ زه‌رده‌كان

٤٦مین حه‌فته‌ی جلیقه‌ زه‌رده‌كان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تیی جلیقه‌ زه‌رده‌كان له‌ شاری پاریس ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر پێ نایه‌ ٤٦مین حه‌فته‌ی خۆیه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ بوون. ناڕازییان كه‌ به‌نیاز بوون بچنه‌ شه‌قامی شانزه‌لیزه‌، له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ستی پۆلیسی دژه‌ شۆڕش به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ و ڕێگه‌یان پێ نه‌درا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، خۆپیشاندانی جلیقه‌ زه‌رده‌كان له‌ نێوه‌ڕاست مانگی نۆوامبره‌وه‌ له‌ فه‌ڕانسه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات له‌سه‌ر وزه‌ ده‌ستی پێكرد و هه‌تا ئێستا هه‌روا به‌رده‌وام بووه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ به‌ره‌و توندوویژی كێشراوه‌.